کوردستانی
وهزارهتى كارهبا پرۆژهیهكى ئهزموونى رادهگهیهنێت "دهیهوێت كارهبا بكاته 24 كاتژمێریی"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئەمڕۆ دەستپێكی پڕۆژەیەكی ئەزموونی راگهیاند و دهڵێت "ئامانج لێی دابینكردنی كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێرییە بۆ بەشێكی دانیشتووانی گەڕەكی شادی كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری هەولێرەوە".
لە راگەیهندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حكومهتى هەرێمی کوردستان رایگهیاندووه "بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە لە قۆناغێکی ئەزموونیدایە، هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ موەلیدەکانی گەڕەک کراوە بە مەبەستی رێگریکردن لە ئەگەری پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا."
راشیگهیاندووه "مانگانە سەرجەم دانیشتووان و شوێنە بازرگانییەکانی ئەم گەڕەکە تەنیا یەک پسوولەی کارەبایان بۆ دێتەوە، کە بەشێوەیەکی بەردەوام لە رێگەی کورتەنامە SMSەوە ئاگادار دەکرێنەوە لەبارەی رێژەی بەکارهێنانیان، ئەمەش ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئاستی بەکارهێنانیان بزانن".
له راگهیهندراوهكهدا وهزارهتى كارهبا روونیشیكردووهتهوه "ئەم پڕۆژە ئەزموونییە یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەوەی باشتر لە پێویستی و داواکارییەکانی هاوڵاتییان تێبگات، تاوەکو لە داهاتوودا بتوانێت کارەبای 24 کاتژمێریی بەشێوەیەکی کارامە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دابین بکات".
پ ح ع