کوردستانی
وەزارەتی دارایی لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژێك بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێم سه‌باره‌ت به وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی، بڕیارێك ده‌رده‌كات و ده‌ڵێت "لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان، بڕیاره‌كه ده‌ركراوه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان، بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە رێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەشدەکرێت".
له راگه‌یه‌نندراوه‌كه‌دا ئەم مەرج و رێنماییانە خراونه‌ته‌ڕوو:
1- لە رۆژی دووشەممە 29-7-2024 فۆڕمەکان لە بانکەکان دابەشدەکرێن.
2- تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.
3- ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بە هیچ جۆرێک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.
4- پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە رێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.
پ ح ع