کوردستانی
دانیشتووانى گه‌ڕه‌كێكى سلێمانى هۆشداری ده‌ده‌ن له دروستبوونى كێشه‌ى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دانیشتووانى گه‌ڕه‌كى كه‌نه‌سووره‌ى سلێمانى هۆشداری ده‌ده‌ن له دروستبوونى كێشه‌ى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، له ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ر نه‌كردنى كێشه‌كه‌یان و ده‌ڵێن "داواكارن له به‌رانبه‌ر تێكدانى باخه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
شاباز عارف كاكه‌عه‌وڵا، نوێنه‌رى دانیشتووانى گه‌ڕه‌كى كه‌نه‌سووره له سلێمانی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆمپانیایه‌ك به مه‌به‌ستى دروستكردنى پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نیشته‌جێبوون له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان، چه‌ندین باخى دانیشتووانه‌كه‌ى تێكداوه".
وتیشى "به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگاداریان بكاته‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات، یان قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، به شۆفڵ باخه‌كانیانى تێكداوه كه باخى گه‌وره‌ن و مۆڵه‌تیشیان هه‌یه، وه باخى واى تێدایه 30 ساڵه باخه".
روونیشیكرده‌وه "به‌و هۆیه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه و داوا ده‌كه‌ن قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاماده نین چۆڵی بكه‌ن و هه‌ڵوێستیان ده‌بێت".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى دانیشتووانى گه‌ڕه‌كى كه‌نه‌سووره، هۆشداریدا له چاره‌سه‌ر نه‌كردنى كێشه‌كه‌یان، تووشى كێشه‌ى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بنه‌وه و رایگه‌یاند "كۆمپانیاكه‌ش پێى وتوون ؛قه‌ره‌بووتان ناكه‌مه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه لاى ئێمه نییه؛".
شاباز، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و شوێنه‌ى پرۆژه‌كه‌ى تێدا دروستده‌كرێت ئاساره و پێیان سه‌یره! چۆن دراوه به كۆمپانیاكه تاوه‌كو بكرێته پرۆژه".
پ ح ع