کوردستانی

كوردێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ سێداره‌ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوردێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ سێداره‌ درا

مه‌ودا میدیا-

سزای لەسێدارەدرانی کامه‌ران شێخە، بەندکراوی کوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، پاش زیاتر لە 14 ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌ "کامه‌ران شێخە، دوایین چاوپێکەوتنى لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەندیخانەی مەهاباد، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو بووه‌، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانەکەی رەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ کراوه‌".

سزای لەسێدارەدرانی پێنج کەس لەو کەسانە کە لە لەگەل كامه‌ران شێخه‌ دۆسیەی هاوبەشیان هەبوو بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، فەرهاد سەلیمی، داود عەبدوڵڵاهی، قاسم ئابستە و ئەیوب کەریمی لە ماوەی حه‌وت مانگى رابردوو جێبەجێ کراوە.

ع

Qaiwan
Qaiwan