کوردستانی
دایك و كچێك پیاوێك دهكوژن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
پۆلیسى سلێمانى بڵاویكردهوه "دوای ئەوەی شەوی رابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لەماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕو دەماقاڵێی، لەئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات، تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن".
باس لهوهشكراوه "دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکەو ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیانپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن".
ئهوهش خراوهتهڕوو "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ن، ع، م - أ، ج، م) کە دایک و کچن ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
ع