عیراقی

عەدنان زورفی داوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەدنان زورفی داوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە راسپێردراوی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بەرنامەی حکومی پێشکەشدەکات و بە فەرمی داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەکات کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی ئەنجامبدرێت.
 
عەدنان زورفی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بەشێوەیەکی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردراوە و گفتوگۆکانی بەردەوامە تاوەکو کابینە وەزارییەکەی تەواو دەبێت و پێشکەشی پەرلەمانی دەکات. ئەمڕۆ شەممە 4-4-2020 بەرنامەی حکومی پێشکەشدەکات و بە فەرمی داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی ئەنجامبدرێت".
 
عەدنان زورفی راشیگەیاند "بەهیچ شێوەیەک لە ئەرکی پێکهێنانی حکومەت داوای لێبوردن ناکەم، پاشەکشە لە راسپاردنی دەستووری ناکەم، ئەو هێزانە خەجاڵەت ناکەم کە پشتیوانیان کردووم".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بژاردەی متمانەدانیش دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانتاران و کوتلە سیاسییە نیشتمانپەروەرەکان بە پشتیوانی شەقام و هاوتابوونی رای مەرجەعیەت لەپێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتدا". 

زورفی ئاشکرا کردووە حکومەتەکەی بەشێوەیەکی سەرەکی کاردەکات بۆ "دۆزینەوەی چارەسەری قەیرانی دارایی و سەپاندنی شکۆی دەوڵەت و سەروەری یاسا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و هاوسەنگی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و عیراق"

رۆژی 17 ئاداری 2020 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری لە پەرلەمانی عیراق بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان