کوردستانی

تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی ده‌کرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی ده‌کرێت

مه‌ودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 27ى ته‌ممووزى 2024، له‌ پارێزگاى كه‌ركوك تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی کرا و تەقەكه‌ره‌كان هەڵاتوون.

محەمەد عوسمان، کادری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشكرایكرد "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک تەقە لەبارەگایەکی یەکێتی کرا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌ دواى ئه‌و رووداوه‌ ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ لەسەر شەقامێکی سەرەکی بەجێماوە".

هه‌روه‌ها ئارام جەباری، کارگێڕی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە بارەگاکەیان كراوه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌شى ته‌قه‌یان كردووه‌ دەموچاوی خۆیان شاردبووه‌وه‌".

وتیشى "دواى ئه‌وه‌ هێزە ئەمنییەکان رۆیشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان