کوردستانی
بۆردوومانه‌كانى توركیا ئاگر له كوندێك به‌رده‌دات و تاوه‌كو ئێستا كۆنترۆڵنه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شەوی رابردوو تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەى كرد لە سنووری ماوەت، به‌و هۆیه‌وه ئاگر کەوتووه‌ته‌وە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
عەلی مەحمود، ئەنجومەنی گوندی گەڵاڵە ئاشكرایكرد "به‌هۆى ئه‌وه‌ى شەوی رابردوو گونده‌كه‌یان لە سنووری ماوەت بۆردوومانکرا، ئاگر کەوتووەته‌وە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە".
وتیشى "خەڵکه‌كه لە هەوڵی کۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌دان".
هاوکات، کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به مه‌به‌ستى کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و ئاگره، تیمەکانی بەرگریی شارستانی رەوانەی ناوچەکە کراون".
پ ح ع