کوردستانی
كه‌شى ئه‌م دوو رۆژه تۆزاوى ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەشناسی هه‌رێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "كه‌شى ئه‌م دوو رۆژه تۆزێكى سووكى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه "ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووکیش بوونی دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
سه‌باره‌ت به كه‌شى سبەی یەکشەممەش، ده‌ڵێت "ئاسمان ساماڵ دەبێت و هاوشێوەی ئەمڕۆ تۆزێکی سووک بوونی دەبێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "پلەکانی گەرماش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەینێ بەمشێوەیەیه:
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 41
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 42
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 44
پ ح ع