کوردستانی
پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با كه‌متر ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه دۆخى كاره‌با خراپ بووه و ئه‌گه‌رى هه‌یه له مانگى داهاتوودا پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با كه‌متر ببێته‌وه".
ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا دۆخى كاره‌با خراپه و ناتوانن كاره‌بایه‌كى باش بده‌ن به‌خه‌ڵك، له‌كاتێكدا پێویستیشه كاره‌بای باشیان پێبدرێت".
وتیشى "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با كه‌می كردووه و رۆژانه نزیكه‌ى 10 كاتژمێر كاره‌با هه‌یه".
سه‌باره‌ت به چۆنێتى دۆخى كاره‌با له مانگى ئابدا، ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌سه‌عید، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ى ئێستا خواست له سه‌ر كاره‌با به‌رز بێت و به‌رهه‌مهێنانیش هه‌ر له‌م ئاسته‌ى ئێستا بێت، به دڵنیاییه‌وه پێدانی كاره‌با زیاتر كه‌م ده‌بێته‌وه و هیچ هه‌وڵێكیش نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى".
پ ح ع