کوردستانی
گوندێكى نزیك سلێمانى بۆردوومان دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر، رایدهگهیهنێت "گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردوومانکرا و به هۆیهوه ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تاوهكو ئێستا كۆنترۆڵ نهكراوه".
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر ئاشكرایكرد "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی تووتەقەڵ كه سەر بە ناحیەی ئاغجەلەره لە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومانکرا".
ووتیشى "بەهۆی بۆردومانەکەوه ئاگرێكی زۆر لە ناوچەكە كەوتووەتەوە و تا دێت فراوان دەبێت و گەیشتووەته بناری چیای خاڵخاڵان".
ناوبراو، باسى لهوهشكرد "ئهوه یهكهمجار نییه ئەو سنوورە بۆردوومان دهكرێت".
ئەمه لە کاتێکدایە، سوپاى تورکیا شەوی رابردوو گوندی گەڵاڵەی لە سنووری ماوەت بۆردوومانکرد.
پ ح ع