کوردستانی
پارتى له سهر تهقهكردن له بارهگاكهیان بهیاننامهیهك بڵاو دهكاتهوه "ئامانجیان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له سهر تهقهكردن له بارهگاكهیان له كهركوك، مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی بهیاننامهیهكى بڵاودهكاتهوه و رایدهگهیهنێت "لە هەوڵێکی ترسنۆکانەدا، تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتیمان لە کەرکووک کرا، کە دیارە ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە".
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، لە هەوڵێکی ترسنۆکانەدا، تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتیمان لە کەرکووک کرا، کە دیارە ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە.
بە دیاریکراوی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 1:50 دەقیقە لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە".
ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە، کە یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن، ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت.
بۆیە بە توندی سەرکۆنەی ئەم هێرشە نەزۆکانە و ترسنۆکانەیە دەکەین، ئەگەر لە ژێر هەر ناو و پەردەیەکی شاراوەدا بێت، پێویستە دەستبەجێ تاوانباران دەستگیر بکرێن و ڕاپێچی دادگە بکرێن و بە سزایی یاسایی خۆیان بگەیەنن.
بۆیە دڵنیایی دەدەینە جەماوەری خۆشەویست و سەربەرز و خۆراگری شاری کەرکووک، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لەسەر هەڵوێست و سیاسەتی لەمێژینەی خۆی بۆ ئایندەی کەرکووک کە ئاشتی و تەبایی و سەقامگیرییە، تاگەیـشتن بەدوا ئامانـجەکانی گەلەکەمان و خزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویست و خاوەن هەڵوێستی ئەو شارە، ئەم جۆرە هەوڵانە لە خزمەتکردنی شاری کەرکووک و خەڵکە تێکۆشەرەکەی ساردمان ناکاتەوە.
دەستخۆشی پێزانینی زۆرمان بۆ پاسەوانەکانی بارەگای لق، کە بەو پەڕی چاوکراوەیی و بوێرییەوە، بەرپەرچی ئەم هەوڵە شکستخواردووەیان دایەوە، سوپاس بۆ خوا هەڤاڵانمان سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
پ ح ع