کوردستانی
یەكێتی سێ خاڵ دەكاتە مەرجی گفتوگۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سێ خاڵی گرنگی كردووەتە مەرجی گفتوگۆكانیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسۆنی یەكێتی، بە مەودا میدیای راگەیاند "لە گفتوگۆكانیان لەسەر بودجەی ساڵی 2024 لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان، سێ خاڵی گرنگیان كردووەتە مەرجی سەرەكی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساكە".
وتیشی "خاڵەكان بریتی بوون لە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا، دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی هەرێم و دامەزراندنی وانەبێژان بە رەسمی لەلایەن حكەمەتی عیراقەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "یەكێك لە خاڵەكان ئێستا كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانە لەگەڵ بەغدا و لە ئێستادا لیستی خانەنشینان لە بەغدا وردبینی بۆ دەكرێت و ماوەی نزیكەی دوو مانگیشی پێویستە بۆ تەواوكردنی".
ئ.پ