کوردستانی
بەكارهێنانی شفرهی مووس له سهرتاشخانهكان قەدەغەكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكارهێنانی شفرهی مووسی سەرچاككردن و تراشكردنی لە سەرتاشخانەكاندا قەدەغەكرد.
سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "بڕیاریانداوە لەمڕۆ بەدواوە بەكارهێنانی شفرهی مووسی تراشكردن قەدەغەبكرێت لە تەواوی سەرتاشخانەكاندا".
وتیشی "پێویستە سەرتاشخانەكان لە جێی ئەو شفرهی مووسە، شفرهی سەفەری بەكاربهێنن و ئەوەش كراوەتە مەرج بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی سەرتاشخانەكان و بە پێچەوانەوە مۆڵەتەكانیان بۆ نوێ ناكرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بڕیارەكە گشتاندنی بۆ كراوە بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی كاری پێویستی لەسەر بكرێت و لە ئەمڕۆشەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
ئ.پ