کوردستانی
ههولێر پیسترین شارى كوردستانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەزایهكى کەشناسی رایگەیاند، هەولێر پیسترین شاری هەموو کوردستانە، نەک هەر لە ههرێمى کوردستان بەڵکو لە هەرسێ پارچەی دیكەی کوردستان پیسترینە و پێنجەم پیسترین شاری جیهانە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگهیاند "شاری هەولێر کە پایتەختی هەرێمی کوردستانە یەکێکە لەو شارانەی کە ژینگە و هەوای تێیدا زۆر پیسە ئەویش بەهۆی زۆری و بەرزیی گازە گەرم و پیسکەرەکان و بەتایبەت گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن کە زۆر بەرزە".
ئهوهشى خستهڕوو "هەموو سووتانێک دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ئەم گازە کە گازێکی بێ رەنگ و گەرم و خنکێنەرە، سەرەڕای ئەوەی ئەم گازە و سەرجەم گازه گەرمەکانی تر پێویستن لە بەرگە هەوادا چونکە نەبونایه زەوی یەکپارچە دەبووە سەهۆڵبەندان، بەڵام بۆ سەرجەم درەخت و زیندەوەران و مرۆڤ و ژیانی ئاسایی پێویستە لەئاستێکی ستاندارد و بارێکی هاوسەنگیدابن و لە سەدەی رابردووەوە هەر لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی پیشەسازیەوە هەنگاو بەهەنگاو تائێستا رێژەی ئەو گازانە زیادیانکردووە و بوونەتە پیسبوون و گەرمبوونی زەوی کە بڵاوترینیان دوانەئۆکسیدی کاربۆن و گۆگرد و نایترۆجین و میسان و ئەوانەی دیکەن".
وتیشى "زۆر زیادبوونی ئەم گازانە لە بەرگەهەوای زەویدا بووەتە هۆی ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو و ساڵ لەدوای ساڵ پلەکانی گەرما بەرزبێتەوە و بەمەش قەتیسبوونی گەرمای لێکەوتووەتەوە و لەئەنجامدا بووەته هۆی روودانی دیاردەیەک ئەویش گۆڕانی ئاووهەوایە کە تادێت کارەساتی سروشتیی زیاتر لەگەڵ خۆی دێنێت بێگومان هەرێم و عێراقیش پشکی شێریان بەردەکەوێت لەم گۆڕانکارییانە و پێویستە لە داهاتوودا هەموو ئامادەکارییەک و خۆگونجاندێک بکرێت بۆ ئەم گۆڕانکاریانە".
ع