کوردستانی

وه‌زیرى دارایی عیراق داواى كۆدى یو پى ئێنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرى دارایی عیراق داواى كۆدى یو پى ئێنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى دارایی عیراق داواى له‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم كردووه‌ له‌لیستى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران، كۆدى یو پى ئێنى فه‌رمانبه‌رانیان بۆ ره‌وانه‌ بكه‌ن.

ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق داوایكردووه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌ لیستى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆدى بایۆمه‌ترییان بۆ بنێرن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش نه‌یبێت مووچه‌ى بۆ خه‌رجناكرێت.

وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ ده‌ڵێت "تكایە بۆ مانگی هەشت لیستی مووچە بە سیدی و كاغەز بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن و جەختیش دەكەینەوە كە گشت فەرمان بەران بایۆمەترییان هەبێت و لە لیستی مووچە UPN بنووسرێت".

كۆدی UPN، كۆدی هاوتای پێ دەوترێت، بە كۆدی بایۆ مەترییەوە بەستراوەتەوە، ئەو كۆدە بۆ مووچە و هەموو زانیاریەكانی فەرمانبەران و مووچە خۆران بووەتە بنەمایەكی سەرەكی.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان