عیراقی
قه‌یرانی دارایی و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی بواری دارایی بانک لەبارەی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و وه‌ستانی جووڵه‌ی بازرگانی و داخستنی سنووره‌كان به‌هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رایدەگەیەنێت لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له سه‌ر داهاتی عیراق و كورتهێنانی بوودجه‌كه‌ی دروست دەکات.
جەبار گۆران، شارەزای بواری دارایی بانک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بێته‌وه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كورت هێنانێكی گه‌وره له بوودجه‌ی عیراق دروست ببێت و ده‌رهاویشته‌یه‌ك تا ئاستی داڕمان به دوای خۆیدا بێنێت".
ئەو شارەزاییەی بواری دارایی بانک ئاماژە بەوە دەکات "سێ ئەگەر لە به‌رده‌م عیراقدا هەیە بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بوودجه" ئەوانیش:
1-زیادكردنی باج و تعریفه‌ی گورمركی.
2-قه‌رزكردن له بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقى دراوی نێوده‌وڵه‌تی.
3-ده‌ستبردن بۆ یه‌ده‌گی دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی عیراق.
ناوبراو بەمشێوەیەی خوارەوە شیکردنەوە بۆ ئەو ئەگەرانە دەکات کە خستوویەتەڕوو:
1-زیادكردنی باج و گومرك له سه‌ر كاڵا و كه‌لوپه‌ل ناتوانێت كورت هێنانی بوودجه پڕ بكاته‌وه، چونكه داهاتی باج زۆر كه‌متره له داهاتی نه‌وت به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی نه‌وت زۆرێنه‌ی داهاتی عیراق پێك ده‌هێنێت . له هه‌مان كاتدا بارگرانی زیاتر له سه‌ر هاوڵاتیان دروست ئه‌بێ و كالاو شمه‌ك گران ده‌بێت.
2-قه‌رزكردن له بانكی نێوده‌وڵه‌تی دووباره بارگرانی زیاتر له سه‌ر عیراق دروست ئه‌كات چونكه له‌گه‌ڵ قه‌رزه‌كه فائیده‌یه‌كی زۆریش ئه‌چێته سه‌ری , قه‌رزه كه‌له‌كه‌بووه‌كانی زیاتر ئه‌بێت له داهاتوودا رانكی عیراق بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز لاواز ده‌كات.
3-ده‌ست بردن بۆ یه‌ده‌كی دراوی بیانی (دۆلار) له بانكی ناوه‌ندی له ئێستادا نزیكه‌ی 87 ملیار دۆلار یه‌ده‌ك له بانكی ناوه‌ندی هه‌یه, دیاره یه‌ده‌گی دراو مه‌به‌ست لێی بۆ كاته زه‌رور و ناچارییه‌كان به كاردێت وه‌ك : رووادی سروشتی و رووبه‌ڕوبونه‌وی جه‌نگ.
جەبار گۆران وتی "ده‌توانین بڵێین ڤایرۆسی كۆرۆناش به رووداوی سروشتی هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیە به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی دراو بۆ پڕكردنه‌وی كورتهێنانی بوودجه یەکێکە لە باشترین رێگەکان, چونكه فایده‌ی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌گه‌ڕیته‌وه بارگرانی سوكتر دەکات له لایه‌كی تریش به‌هه‌مان شێوه‌ش كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی بیانی دووباره رانكی عیراق بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز له داهاتوودا لاواز ده‌كات، به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئه‌مه باشتره بۆ عیراق".
لە کۆتایدا وتیشی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستاش رێكخراوی ئۆپیك و رووسیا پێكنه‌هاتوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت عیراق ده‌توانێت ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دابه‌زێنێت به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌هێزتر ده‌كات".