تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتییەک كاتى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ره‌كانى دەگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتییەک كاتى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ره‌كانى دەگۆڕێت

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ هۆى گوڕینی خشتەی پێدانی کارەبا لە سنوورەکە لە سبەینێ پێنجشەممە (2024/8/1)ەوە کاتی دەوامی پزیشک و کارمەندانی سەنتەری گورچیلەی دەستکردی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان دەگۆڕێت و داوا لەو کەسانە دەکات کە وادەی ششتنەوەی گورچیلەیان بۆ دانراوە لەو مانگەدا لەو کاتەدا سەردانیان بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ،رایگه‌یاندووه‌ "ئاگاداری هاوڵاتییان و چارەخوازانی گورچیلەی سنووری چەمچەماڵ دەکه‌ینەوە، کە لە سبەینێ پێنجشەممە (2024/8/1)ەوە کاتی دەوامی پزیشک و کارمەندانی سەنتەری گورچیلەی دەستکردی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دەگۆڕێت.

ده‌شڵێت "دەوامی کارمەندان بۆ ماوەی مانگێک لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆوە دەستپێدەکات بۆ 12ی شەو، لەبەر هۆکاری گوڕینی خشتەی پێدانی کارەبا لە سنوورەکە".

هاوكات، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە وادەی ششتنەوەی گورچیلەیان بۆ دانراوە لەو مانگەدا دەبێت لەو کاتەدا سەردان بکەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan