عیراقی
عەدنان زورفی بەرنامەی حکومەتەکەی رادەستی پەرلەمانی عیراق کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ عیراق بەرنامەی حكومەتەكەی رادەستی پەرلەمانی عیراق كرد پێشتریش لە راگەیاندراوێکدا داوای لە پەرلەمان کردبوو کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی.

ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسانی 2020 عەدنان زورفی, راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بەرنامەی حكومەتەكەی دایە پەرلەمان و لە نووسراوەكەشدا بە ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاندووە "كە بەرنامەی كابینە وەزارییەكەی و دواتریش بەپێی دەستوور ناوی ئەندامانی كابینەكەیان بۆ دەنێرێت".
رۆژی 17 ئاداری 2020 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری لە پەرلەمانی عیراق بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد.