راپۆرت

دەڵێن "گەلاوێژ کەوتووە"، واتای چییه‌ و چى روو ده‌دات له‌و كاتانه‌دا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەڵێن "گەلاوێژ کەوتووە"، واتای چییه‌ و چى روو ده‌دات له‌و كاتانه‌دا؟

مه‌ودا میدیا-

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسیی و گەردوونناسیی رایگەیاند "رۆژی 5ی هەشت ئەستێرەی گەلاوێژ دەست دەکات بە جووڵە بۆ نێو شەو".

ئەستێرەی گەلاوێژ چییە و بە ناوە زانستییه‌كه‌ى چی پێدەڵێن (Sirius)، کاریگەری ئەم ئەستێرەیە چییە بە دەرکەوتنی (Sirius) لە بەرەو بەیانی پێش فەجری هەشت رۆژی کۆتاییەکانی مانگی هەشت.

ئەم ئەستێرەیە بە تیشکێکی درەوشاوەی جوانی وەک کریستاڵ دەردەکەوێت، لە کاتی دوای بانگی بەیانی ، نیشانه‌یەکە بۆ هاتنی شەوانە فێنکی و ساردی، دواتر لە وەرزەکانی  شەوانە فێنک و بۆ ساردی لە ناوچەیه‌ك بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆڕێت، لە هەندێک ناوچەی تر فێنکی درنگ دێت، لە هەندێکی تری ناوچەکان فێنکی زوو دێت و ئەم دیاریکردنە زیاتر لە سەر ناوچە نیمچە کوێستانه‌کان دەستنیشانکراوە و کاری لە سەرکراوە بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان  چ گەرمیان چ کوێستانەکان.

سەبارەت به‌ هاتنی، بەم شێوەیە روو ده‌دات:

ئەستێرەی گەلاوێژ (Sirius )لە رۆژی 5ى هەشت هەنگاو دەنێت بۆ نێوتاریکی تاوه‌كو 22ی هەشت، ئەم چەند رۆژە لەنێو فەجری بەیانی لە رووناکی بەرەو تاریکی دەچێت، دواتر 23ی هەشت ئەستێرەی گەلاوێژ دەچێتە نێو تاریکی، شەوی پێش بەیان دەبینرێت و هەست بەفێنکی و ساردی دەکرێت، کە پێی دەڵێن  گەلاوێژ کەوتووە، شەو فێنکە و ساردە، لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەیەکە بۆ تەواو پێگەیشتنی میوەکان وەک ترێ و هەنجیر و چەندین میوەی تر. 

سووڕی ئەم  ئەستێرەیەی گەلاوێژ شەش مانگ دەمێنێتەوە، لە شەو تا بەرواری 3ى شوبات، ئه‌وه‌ش نیشانەیە بۆ زۆر شت،  وەک بەرەو متبوون و بۆ متبوونی گەشەی زیندەوەران بەرەو سڕبوونی درختەکان و هەندێک لە رووه‌کەکان، لەوە به‌دوا ئەم ئەستێرەیە بینینی هەڵکشانی بەتەواوی بۆ هەموو شەوەکان وەک 30 رۆژ و   کەمتر لە نێو رۆژ، بە واتاى یەکسانە بە دوو کاتژمێر، هەڵکشانی لە شەو دەبینرێت تاوه‌كو سووڕی شەش مانگی تەواو دەکات.

بە شەش قوناغ دەورانی هەڵکشانی دەکات تادەگاتە هەموو شەوەکە، دواتر  لە 4ی شوبات، هەنگاو دەنێت لە نێو تاریکی بەرەو رۆژ تا 20ی شوبات، لە 21ی شوبات ئەم ئەستێرەیە سووڕی لە نیو رۆژ بۆ ماوەی شەش مانگ تاوه‌كو بەرواری 4ی هەشت دەڕوات، لە نێو رۆژ و بۆ گەشەکردن و زاوزێکردنی زینده‌وەران و دەستکردن به‌ بووژاندنەوەی دەرخت و رووه‌کەکان، لەوە به‌دوا ئەم ئەستێرەیە نابینرێت هەڵکشانی بەتەواوی بۆ هەموو رۆژەکان وەک 30 رۆژ و کەمتر لە نێو رۆژ، بە واتاى یەکسانە بەدوو کاتژمێر هەڵکشانی لە رۆژ نابینرێت تاوه‌كو سووڕی شەش مانگی تەواو دەکات، بە  شەش قوناغ دەورانی هەڵکشانی دەکات تاوه‌كو دەگاتە هەموو رۆژەکە


ئامادە کردنی:
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسیی و گەردوونناسیی

Qaiwan
Qaiwan