گێتی
ڤایرۆسێكی نوێ هەڕەشە لە جیهان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی وێست نیل لە یۆنان، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ هەشت كەس بەرزبووەوە.
دەزگای تەندروستیی گشتیی نیشتمانیی یۆنان بڵاویكردووەتەوە، لە حەوت رۆژی یەكەمی مانگی ئابدا 22 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی وێست نیل تۆمار كراوە و دوو كەسیش گیانیانلەدەست داوە دوای ئەوەی كە لە ماوەی رابردوودا تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
دەزگاكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كۆی ئەو كەسانەی لە ساڵی 2024 دا بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەشت كەس.
باسی لەوەشكردووە، ئەگەری زۆر هەیە كە ژمارەی تووشبوون و مردن بە هۆی ڤایرۆسەكەوە زیاتر ببێت، چونكە تا ئێستا دەرمانێكی تایبەتی دژ بە ڤایرۆسەكە كە بدرێت بەو كەسانەی تووش دەبن.
بەپێی وتەی لایەنە تەندروستییەكانی یۆنان، ئەگەر رێ بە بلڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە نەگیرێت، ئەوا دوور نییە بە جیهاندا بڵاو ببێتەوە.
ئ.پ