ئابووری

به‌رهه‌مى فستق له‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌دان ته‌ن ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رهه‌مى فستق له‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌دان ته‌ن ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى فستق له‌ هه‌رێمى كوردستان ساڵ به‌ ساڵ له‌ زیادبوونه‌وه‌ و به‌رهه‌مى ئێستاش سه‌دان ته‌ن ده‌بێت.

له‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 350 دۆنم زه‌وى به‌ فستق چێندراوه‌، ئه‌وه‌ى به‌ فه‌رمى له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى فستقیش سه‌د ته‌نى تێپه‌ڕاندووه‌، جگه‌ له‌و به‌رهه‌مى جوتیاران تا ئێستا خۆیان تۆمارنه‌كردووه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ.

ساماڵ عه‌لى، خاوه‌نى باخى فستق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خواستێكى زۆر له‌سه‌ر فستق هه‌یه‌ و جوتیارێكى زۆر ده‌ستیان داوه‌ته‌ چاندنى فستق، چونكه‌ ئاو و هه‌واى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ بۆ فستق".

وتیشى "چه‌ندین باخى فستق هه‌یه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌رو ساڵانه‌ به‌ ته‌ن به‌رهه‌میان هه‌یه‌، دارى فستقیش هه‌تا به‌ته‌مه‌نتر بێت به‌رهه‌مى زیاترى هه‌یه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رهه‌مى فستق له‌ ئاستێكى باشدایه‌ و ره‌نگه‌ بۆ ساڵانى داهاتوو به‌رهه‌مه‌كه‌ى بگاته‌ دوو هێنده‌و زیاتریش".


Qaiwan
Qaiwan