تەندروستی

سوودە سەرسوڕ‌هێنەرەکانی خواردنی کنگر بزانە و گرنگی زیاتر بدە بەخواردنی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕ‌هێنەرەکانی خواردنی کنگر بزانە و گرنگی زیاتر بدە بەخواردنی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کنگر یەکێکە لە گیا بەهارییەکان و تەمەنێکی کورتی هەیە و گرنگی زۆر بە خواردنی دەدرێت، هەروەها لە رووی تەندروستییەوە سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە.

کنگر  دژە ئۆکسانە و یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات لە دژی شێرپەنجە و  وزە بە لەش دەبەخشێت، هەروەها خواردنی کنگر کرداری هەرسکردن چالاک دەکات و هۆکارە بۆ بەهێزبوونی دڵ.

کنگر بۆ تەندروستی میزەڵدان و گورچیلەکانمان سوودی زۆرە و چالاکییان دەکات، هەروەها هاوكارێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمخوێنیان هەیە.

گرنگە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە گرنگی زیاتر بە خواردنی کنگر بدەن، هەروەها چەوری زیادە لە لەشدا دەتوێنێتەوە  هاوکاری دابەزاندنی کێش دەکات بەتایبەت ئەگەر بە کوڵاوی بخورێت و ریخۆڵەکان چالاک دەکات و قەبزی ناهێڵێت.

کنگر دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ئاسن و مەگنسیۆم و ڤیتامین کەی و سی و بی، ریشاڵ و ماددەی دژەئۆکسان و پرۆتین ئەم ماددانەش سەرجەمیان بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی هەواڵی "عصر ایران"
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان