گشتی

116 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریاى ئیجه‌ رزگار ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


116 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریاى ئیجه‌ رزگار ده‌كرێن

مه‌ودا میدیا-

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا، رایده‌گه‌یه‌نێت "116کۆچبەر لە دەریای ئیجە رزگارکران، كه‌ لەلایەن یۆنانەوە رەوانەی ئەو وڵاتە کرابوونەوە".

لە راگەیەندراوێکدا پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لە سێ ئۆپەراسیۆندا بۆ رزگارکردنی کۆچبەرانی نایاسایی، لە دەریای ئیجە 116 کۆچبەریان رزگارکردووە، کە لەلایەن یۆنانەوە رەوانەی تورکیا کرابوونەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "35 کۆچبەر کە لە بەلەمێکی چووپدا بوون لە رۆژئاوای ئیزمیر رزگارکراون کە منداڵێک لە نێو کۆچبەرەکاندا بووە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ھەروەھا لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا 44 کۆچبەریان رزگار کردووە کە 5 یان منداڵن، لە ئۆپراسیۆنی سێیەمیشدا، لە رۆژئاوای پارێزگای موگلا 37 کۆچبەر رزگارکراون کە 19 یان منداڵ بوون".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan