تەندروستی
دوو بەرهەمی دەرمان لە ئەمڕۆ بەدواوە فرۆشتنى رادهگیرێت "بزانه ئهو دوو بهرههمه چییه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دوو بەرهەمی دەرمانسازی له لایهن بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێمهوه رادهگیرێت و داوا لە دەرمانخانە و کۆگاکانیش دەکرێت لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم لە ئەمڕۆ بەدواوە نهیفرۆشن".
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێمى کوردستان (KMCA) بڵاویكردووهتهوه "بۆ مەبەستی زیاتر هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی، بڕیار درا بە راگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەریی خۆراکی بە شێوەژەمی دەرمانسازیی قەترەی دەم کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدایە".
راشیگهیاندووه "بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە ناوەکانی (HONORTONIN drops) بە ژماره باچی (HNR1715) دروستکراوی کارگەی (HONOR) و (melatonin drops) بە ژمارە باچی (23B038) دروستکراوی کارگەی (inalme)، دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیمان پشکنینی فیزیکیان بۆ ئەنجامدرا دەرکەوت کە تەنۆلکەی بینراو “visible particle” یان تێدایە".
ئهوهش هاتووه "داوا لەسەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان دەکەین لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ بەدواوە فرۆشتنی ئەو دوو بەرهەمە رابگرن، تاوەکو ئەنجامی تاقیگەیی نوێ لەسەر ئەو دوو بەرهەمە دەردەچێت".
پ ح ع