عیراقی

83 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


83 كەس تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان 83 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "لە ماوەی رۆژی رابردوو پشكنین بۆ چەند كەسێك كراوە و دەركەوتووە 83 كەسیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و پشكنینەكەیان پۆزەتیف بووە".

هەروەها" لە بەغدا حەمیدیە 2 كەس، لە رەسافە 21 كەس، ناوچەی توب 4 دانە، بەسرە 10 كەس و نەجەف 6 كەس و سلێمانی 1 كەس و هەولێر 18 كەس و دیالە 5 كەس و موسەنا 6 كەس و بابل 1 كەس و كەربەلا 4 كەس و كەركوك 4 كەس و زیقار 1 كەس تووشبوون".

باس لەوەشكراوە "پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە، دوو كەس لە رەسافە، یەك كەس لە نەجەف، یەك كەس لە سلێمانی و یەك كەس لە دیالە".

20 كەسیش چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان، كۆی گشتی تووشبووش گەیشتنە 961 كەس و لە ناویان 61 كەس مردوون و 279 كەس چاكبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان