عیراقی
جێگرەوەی عەدنان زورفی دیاریکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە ره‌وتی حیكمه و ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح له سه‌ر كاندیدكردنی جێگره‌وه‌ی عه‌دنان زورفی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق رێككه‌وتوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ئاشكرایكردووه "له كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی عه‌مار حه‌كیم و نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رێككه‌وتوون لەسەر دانانی جێگرەوەیەک بۆ عەدنان زورفی له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له تێپه‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عیراق".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە کە مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئێستای ده‌زگای هه‌واڵگری بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار رابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ".