ئابووری

ئه‌و بانكانه‌ى ته‌وتینى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و بانكانه‌ى ته‌وتینى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌نها یه‌ك بانكى حكومه‌تى عیراق لقی له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپه‌رله‌مانى عیراق لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "لەوەڵامی نوسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵیی کە پەیوەستە بەپرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندیی عیراق لیستی ناوی ئەو بانکانەی ناردوە بۆ دادگای فیدڕاڵی کە مۆڵەتپێدراون‌و لەهەرێمی کوردستان لقیان هەیەو کاردەکەن".

ئاماژەی بەوەشکردوە "به‌گوێره‌ى نوسراوەکە لەکۆی 66 بانکی مۆڵەتپێدراو 39 بانکیان لقیان لەشارەکانی هەرێم هەیە، لەو ژمارەیەش 34 بانک لقیان لەهەولێر، 18 لق لەسلێمانی‌و 11 بانکی دیکەشیان لقیان لەدهۆک هەیە".

وتیشى "هەربەگوێره‌ى زانیارییەکانی ناو ئەو لیستە، لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عیراق، تەنها یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عیراقە لقی لەشارەکانی هەولێر، سلێمانی‌ و دهۆک هەیە".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە