عیراقی
بڕی 3 هەزار دۆلار بەو کەسانە دەبەخشرێت كە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت بڕی 3 هەزار دۆلار بەو عیراقییانە دەبەخشێت كە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردووە و تا ئێستا بەهۆی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە داواش لە کەسوکاریان کراوە بچن بۆ وەرگرتنی پارەکە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد " بڕی 3 هەزار دۆلار بەو عیراقییانە دەبەخشێت كە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردووە و تا ئێستا بەهۆی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "داوا لە كەسوكاری گیرخواردووان دەكەین بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیارمان لێداوە، سەردانی باڵەخانەی وەزارەت بكەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە "لە رێگەی باڵیۆزخانەكانی عیراق لە دەرەوە بڕە پارەكەیان پێدەگات و كاریش کراوە لەسەر گەیاندنی خۆراك بۆ سەدان عیراقی گیرخوارد و و نیشتەجێێ وڵاتانی دەرەوە".