تەندروستی

571 كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى دڵ كراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


 571 كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى دڵ كراون

مه‌ودا میدیا-

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوو 571 كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى بوژانه‌وه‌ى دڵ كراون.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ "لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی هه‌زار و 765 نەخۆش سەردانیان كردوە و 782 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".

هاوكات "لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 571 بوژانەوەی دڵ و 40 نەشتەرگەری دڵ و 340 قەستەرە و  168 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە".

هه‌روه‌ها "لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 335 پشكنینی سیتی سكان و 438 ئیكۆ و 356 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە  134 چارەسەری سروشتی كراوە و 236 تیشك گیراوە و شه‌ش هه‌زار و 453 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan