ئابووری

عیراق به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى كه‌مكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى كه‌مكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایدەكات، لە 27ى مانگی رابردووەوە، هەناردەی نەوتیان بۆ سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمكردووەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نه‌وتى عیراق "بڕیارەكە  لە چوارچێوەی پابەندبونی عیراقدایە بە بڕیارەكانی گروپی ئۆپێك پڵەس و ئەوەی لەسەری رێككەوتوون، لە سەردانەكەی ئەم دواییەی ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك بۆ بەغداد".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ناوخۆیش دەگرێتەوە، عیراق رازیبووە بە كەمكردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت، كە بڕكەی دوو ملیۆن و 200 هه‌زار بەرمیلی رۆژانەیە، تا كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بەهاوكاری حەوت وڵاتی تر، لە ئەندامانی كۆمەڵەی ئۆپێك پڵەس".

بەگوێرەی رێككەوتنەكە، لە یه‌كى كانونی یەكەمی ساڵى داهاتوەوە، دەگەڕێنەوە بۆ ئاستی ئاسایی بەرهەمهێنان تا مانگی تشرینی دووەمی (2025)، لەگەڵ ئەگەری ئەنجامدانی گۆڕانكاری بەپێی پێویست، ئامانجی ئەو هەنگاوەش بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیری لە نرخی نەوتدا دێت لە بازاڕەكانی جیهان.

ع
Qaiwan
Qaiwan