کوردستانی

بۆ مه‌به‌ستێك هاوڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە ئاماده‌كارى بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ مه‌به‌ستێك هاوڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە ئاماده‌كارى بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

نەوت و كانزاكانی سۆران هاوڵاتییان له‌ وه‌رگرتنى به‌شه‌ نه‌وتى ئه‌مساڵ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گیه‌نێت "بڕی نەوتەكە بریتییە لە 200 لیتر بۆ هەر خێزانێك و بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیی وەردەگیرێت،".

لە راگه‌یه‌ندراوێكدا نەوت و كانزاكانی ئیداره‌ى سۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ "سەرجەم بریكارەكانی خۆراك لە سنووری چۆمان، هەر چوار شارەدێی سمیلان، گەڵالە، حاجی ئۆمەران و قەسرێ، ئاگادار دەكەینەوە كە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی ئەمساڵ، هاوڵاتییان ئاگادار بكەنەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "پێویستە بریكارەكانی خۆراك پارەی ئەو بەشە نەوتە لە هاوڵاتییان وەربگرن، دواتر نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سۆران دەستدەكات بە دابەشكردنی بەشە نەوت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بڕی نەوتەكە بریتییە لە 200 لیتر بۆ هەر خێزانێك، هەروەها بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیی وەردەگیرێت، ئەگەر لە پێش شوێنی دابەشكردنی بریكارەكەی وەریبگرێت، بڕی دوو هه‌زار دینار وەردەگیرێت".

دابه‌شكردنى نه‌وت به‌ سه‌ر هاوڵاتییاندا بۆ ئه‌مساڵ، بڕیار وایه‌ له‌ دوای 20 ئه‌م مانگه‌وه‌ دەستپێبكات.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan