کوردستانی

روداوێكی سەختی هاتوچۆ پێنج برینداری لیكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روداوێكی سەختی هاتوچۆ پێنج برینداری لیكەوتەوە


لە رووداوێكی هاوچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی-پێنجوێن لە نزیك شاخی ملەكەوە پێنج هاوڵاتی بریندار بوون. 

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "لە نزیك شاخی ملەكەوە لەسەر رێگەی سلێمانی-پێنجوێن، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب و فۆرچنەردا روویداوە و بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی بیرندار بوون". 

وتیشی "رووداوەكە بەهۆی ئەوەوە بووە كە ئەو ئۆتۆمبێلەی كە لە جۆری پیكاب بووە تێپەڕاندنی هەڵەی ئەنجامداوە و خۆی كێشاوە بە فۆرچنەرەكەدا و بەهۆیەوە فۆرچنەرەكە كەوتووەتە شیوێكەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەهۆی رووداوەكەوە پێنج كەس برینداربوون كە سێ كەسیان سەرنشینی پیكابەكە و دوو كەسیشیان سەرنشینی فۆرچنەرەكە بوون. 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan