کوردستانی

چەند چەكدارێكی تیرۆرست رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند چەكدارێكی تیرۆرست رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان دەبنەوە


مەودا میدیا-
لە گوندی سێكانیانی باكوری كەركوك شەڕ و رووبەڕووبونەوە لە نێوان چەند چەكدارێك و هێزە ئەمنیەكاندا روویدا و بەهۆیەوە چەند كەسێك بریندار بوون و تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. 

بەپێی زانیاری میدیا عیراقییەكان، كه‌مێك پێش ئێستا هێزێكی ئەمنی  كەركوك بۆ دەستگیركردنی كەسێكی داواكراو چونەتە گوندی سێكانیان، بەڵام رووبەڕووبونەوەی چەكداریی روویداوە و داواكراوەكە لەگەڵ چه‌ند كەسێكی تر تەقەیان لە هێزە ئەمنییەكە كردووە. 

باسیان لەوەش كردووە، گوماندەكرێت ئەو چەكدارانەی رووبەڕووی هێزە ئەمنیەكان بوونەتەوە سەر بە گرووپی تیرۆرستی داعش بن، تائێستا سێ كارمەندی هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون ‌و پێكدادانی چەكداریش بەردەوامە.

لە لایەكی تریشەوە دانیشتووانی گوندەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسیویانە "تیرۆریست ڕژاوەتە ناو سێكانیانەوە، ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار فریا نەكەون، ئەوا كارەسات روودەدات". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan