تەندروستی

ئامارى مانگى رابردووى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارى مانگى رابردووى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

تەندروستیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "لەماوەی مانگی رابردوودا لەرێكەوتی (1 بۆ 2024/8/31) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,080 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1,635 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتیی گشتیی ته‌ندروستیی سێمانى، مانگی رابردوو 890 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 454 منداڵ كوڕ بوون و 436 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 479 منداڵیان بەشێوەی سرووشتی لەدایكبوون و 411 منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 620 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هاوكات لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 52 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 124 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە، 1,236 سۆنەر گیراوە و 7,799 پشكنینی تاقیگەیی و 311 چارەسەری سرووشتی و 704 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان