کوردستانی

ورده‌كاریی تۆماركردنى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ورده‌كاریی تۆماركردنى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌

مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكان ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و كاره‌ى ئاسایشى سلێمانى ده‌یكات له‌بارى بارى ئه‌منییه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كارێك بۆ ئۆتۆمبێلانه‌ كرا بزانرێت كێیه‌.

سواره‌ عومه‌ر، نوێنه‌رى شۆفێرانى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاسایشى سلێمانى داوا له‌ شۆفێرانى مه‌لیكه‌ ده‌كات په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكرێت و له‌به‌رانبه‌ردا كارت بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كرێت".

وتیشى "ئاسایش ژماره‌ و ره‌قه‌مى شانسى و چه‌ند زانیارییه‌كى تر له‌و ئۆتۆمبێله‌ وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى هه‌ر رووداو و شتێك كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ بارى ئه‌منى هه‌یه‌ بناسرێته‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "تۆماركردنه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستى ئه‌منییه‌، هه‌ر كه‌س ئه‌و كاره‌ى كرد چیتر بۆ نییه‌ تابلۆى ژماره‌كه‌ى بگۆڕێت".

لاى خۆیه‌وه‌، به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "ئاسایشی سلێمانیش ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەهۆى ئەوەى بەشێک لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چەندین تابلۆى جیاواز هەڵدەواسن، کە ئەوە لە رووى ئەمنییەوە باش نییە، بۆیە بڕیاریانداوە هەریەک لەو ئۆتۆمبێلانە یەک تابلۆیان پێبدرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان