کوردستانی
تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
پۆلیس سلێمانى بڵاویكردهوه "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئۆتۆمبێلێكی لە شاری هەولێرەوە دزیوە و هێناویەتیە شاری سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی".
باس لهوهشكراوه "لە ئێستادا تۆمەتبار (ه، س، ب) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە".
ع