ئابووری

یەكەم رێكاری بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەم رێكاری بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێكرد

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یەكەم رێكاری بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەكات و نوێنه‌رێكى مامۆستایانى گرێبه‌ستیش، رایده‌گه‌یه‌نێت "یه‌كه‌م په‌روه‌رده‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ستپێكرد و رۆژانى داهاتوویش په‌روه‌رده‌كانى تر ده‌ستپێده‌كات".

عه‌لى ره‌ئوف، نوێنه‌رى گشتیی مامۆستایانى گرێبه‌ست له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌22ى ئه‌یلوولى 2024، وه‌ك یه‌كه‌م په‌روه‌رده‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى چه‌مچه‌ماڵ، رێكاره‌كانى به‌گرێبه‌ستكردنى مامۆستایانى وانه‌بێژى ده‌ستپێكرد و بایۆمه‌ترى بۆ مامۆستایان ده‌كرێت".

وتیشى "له‌ سبه‌ی و دوو سبه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانى پارێزگاكان و ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان هه‌مان هه‌نگاو ده‌ستپێده‌كه‌ن".

ناوبراو، پێى وایه‌ چالاكبوونى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ واى كرد ببێته‌ یه‌كه‌م په‌روه‌رده‌ بۆ ده‌ستپێكردنى بایۆمه‌ترى.

له‌ هه‌رێمى كوردستان 38 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ هه‌یه‌ و له‌ 25ى ئاب، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به‌ گرێبه‌ستكردنى سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan