کوردستانی
پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه هه‌نگاوێكه بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامێكى هاوپەیمانی فەتح له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، پڕچەککردنی پێشمەرگە هەنگاوێکە بۆ جیاكردنه‌وه‌ى هەرێم لە باری سەربازییەوە و لاواز کردنەوەی حکومەتی عیراق.
عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "پرسی پڕچەککردنی پێشمەرگە بە تۆپخانە و چەکی قورس بە بێ رەزامەندی وەزارەتی بەرگری عیراق مەترسی زۆری بۆ دۆخی ئەمنیەتی وڵات هەیە".
وتیشى "پڕچەککردنی پێشمەرگە هەنگاوێکە بۆ جیاكردنه‌وه‌ى هەرێم لە بوارى سەربازییەوە و لاواز کردنەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نیگەرانیی زۆری ئەمنی لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر جۆرە پێکدادانێک لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی پارێزگاکانی دراوسێی هەرێم لەوانە کەرکووک، نەینەوا و دیالە هەیە، داوای ئەنجامی لێکۆڵێنەوەی پەرلەمانی و حکومه‌ت سەبارەت بە دەنگۆکان لەسەر پڕچەککردنی پێشمەرگە بە چەکی قورس بە بێ ڕەزامەندی بەغدا".
ع