کوردستانی
سەوزە و میوەی عەلوەی سلێمانی بەشی ھەموو عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بەوەی سەوزە و میوەی عەلوەی سلێمانی دەتوانێت بەشی ھەموو عیراق بکات و توانای ھەناردەکردنی دەرەوەی ھەرێمی ھەیە، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای کشتوکاڵی عەلوەی سلێمانی وەڵام دەداتەوە.
ساڵانە لە کاتی بەرھەمھاتنی بەرھەمەخۆماڵییەکان رێژەیان زیاد دەبێت و ھەندێکجار ھاوردەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیش دەکرێت، عەلوەی سلێمانیش بووەتە مەیدانی وەرگرتن و ھەناردەکردنی بەرھەمەکان.
سەبارەت بەوەی سەوزە و میوەی ئەو عەلوەيە لەو ئاستەدایە ھەناردەی دەرەوەی ھەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عیراق بکرێت، سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای کشتوکاڵی عەلوەی سلێمانی بۆ مەودا میدیا زانیاریی زیاتری ئاشکرا کرد و وتی "بەڵێ عەلوەکە لە توانایدا ھەیە و ساڵانەش بەرھەمەکانیان ھەناردەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان کردووە".
وتیشی "لە ئێستادا وەک میوەکان وەرزی ترێیە و ھەروەھا تەماتە و خەیاریش لەو بەرھەمانەن رێژەکەیان لەو ئاستەدایە کە دەتوانن بینێرنە دەرەوە".
پ ح ع