کوردستانی
ئه‌مساڵ ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وى سوتاوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له ئه‌نجامى ئاگرێكى فراوان لە گوندى کانى بی سەر بە قه‌زاه‌ى ماوەت لە سنوورى سلێمانى به‌هۆیه‌وه ده‌یان دۆنم زه‌وى پوش و پاوان سوتاوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى هاتوو "بەهۆى ئاگرەکەوە 60 دۆنم لە پوش و پاوان و دارى سروستیى سووتان".
باس لەوەشکراوە "بە هاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت".
هێمن كه‌مه‌رخان، به‌رپرسى هۆبه‌ى راگه‌یاندنى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌و ئاگرانه‌وه كه ئه‌مساڵ كه‌وتوونه‌ته‌وه له‌سنوره‌كه ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وى سوتاوه و زیانێكى زۆریش به ژینگه و سروشتیی ناوچه‌كه كه‌وتووه".
ع