کوردستانی

مه‌ترسیی سه‌رژمێریی له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌ترسیی سه‌رژمێریی له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

ده‌سته‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌ترسیی خۆى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى سه‌رژمێریی له‌و ناوچانه‌ نیشاندا.

دەقی راگەیەندراوەکە:

وەک لای هەمووان ئاشکرایە ، بڕیارە لە ٢٠/١١/٢٠٢٤ ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی دوای چەندین ساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بێگومان ئەنجامدانی سەرژمێری بابەتێکی گرنگە و ڕاستەوخۆ گرێ دراوی کۆی لایەنە جیاوازەکانی ژیانە و بە هۆیەوە دەوڵەت باشتر دەتوانێ سود لە تواناکانی ببینێ و هۆکارێکی بنچینەیی پێشکەوتنەکانی لەسەر بەندە لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانی کردن لە سەرژمێری کارێکی تەواو ڕاستە ، بەڵام ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە ئەڕوانین لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چونکە لە لایەک ماددەی (١٤٠) ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە و لە لایەکی تریش مێژووی سەرژمێریەکانی ڕابردوو ئەزمونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان لەسەر نیشتیمانەکەمان دروست کردووە بە سوپاسەوە لە دەرئەنجامی هەوڵەکانی وەزارەتی پلان و دەستەی ئاماری هەرێم کاری جدی کرا بە ئاراستەی نەهێشتنی کاریگەری سیاسی لەسەر پرسەکە ، بەڵام بە بڕوای ئێمە هێشتا پێویستە بەهەستیارییەوە لەسەر ئەم پرسە بوەستین. بۆیە ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ئامادەکاری تەواومان کردووە لە ڕۆژی ١٩/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر دیدارێکی سیاسی لەگەڵ کۆی هێزە کوردستانییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕێکبخەین و بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەین، تواناکانیش یەک بخەین بە ئاراستەی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارە و خەڵکی خۆڕاگری ئەو ناوچانە کە ئێستا لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان ئەژین.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان