کوردستانی
سه‌رۆكى پارتى سه‌وز: ته‌نها له یه‌ك شاردا 450 بۆ 500 هه‌زار سه‌گى بێلانه هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
زۆرى رێژه‌ى سه‌گى بێلانه دانیشتتوانى شارى هه‌ولێر ته‌واو نیگه‌ران ده‌كات و سه‌رۆكى پارتى سه‌زیش رایده‌گه‌یه‌نێت " زیاتر له 450 بۆ 500 هه‌زار سه‌گى بێلانه له ناو شارى هه‌ولێر و ده‌روبه‌ریدا هه‌یه".
سه‌گه بێلانه له ناوشاره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌رده‌وام بوونى هه‌یه و ساڵانه چه‌ندین هاوڵاتى گه‌ڕه‌كه‌كان تووشى په‌لاماردان ده‌بن له لایه‌ن ئه‌و سه‌گانه‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ش شێلچته‌ریان بۆ دروستكراوه، به‌ڵام وه‌ك پێویست نین و به‌رده‌وام هاوڵاتییان له زۆرى رێژه‌ى سه‌گه‌كان ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن.
ملكۆ بازیانى، سه‌رۆكى پارتى سه‌وزی كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌گى بێلانه رێژه‌كه‌یان زیادى كردووه و ته‌نها له ناو شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى زیاتر له 450 بۆ 500 هه‌زار له‌و سه‌گانه بوونى هه‌یه".
وتیشى "ئه‌وه‌ى به‌دیم كردووه ته‌نها له گه‌ڕه‌كى ئاشتى له ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر ئه‌و سه‌گه بێلانانه ئه‌وه‌نده زۆرن، ژیان و گوزه‌رانى له خه‌ڵكه‌كه‌ى به ته‌واوى شێواندووه".
باسى له‌وه‌شكرد "پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و جۆره سه‌گانه بدۆزرێته‌وه و له ناو گه‌ڕه‌ك و شاره‌كاندا دوور بخرێنه‌وه، هه‌م خه‌ڵك سه‌لامه‌ت ده‌بێت و هه‌م ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش پارێزراو ده‌بن له ئازاردان له لایه‌ن به‌شێك له هاوڵاتییانه‌وه".
پ ح ع