کوردستانی
بۆ ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرت ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى راپه‌ڕین داوا له هاوڵاتییان ده‌كات سه‌ردانى پاسپۆرتى سلێمانى بكه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنان یان نوێكردنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى پاسپۆرتى ئیداره‌ى راپه‌ڕین هاتووه "ئاگاداری هاوڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ مامەڵەی پاسپۆرت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن، چونکە مامەڵەی پاسپۆرت زیاتر لە سێ مانگە لە لای خۆیان وەستاوە".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى پاسپۆرتى راپه‌ڕین "ئه‌وانه‌ى كارى ده‌رهێنان یان نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرت ده‌كه‌ن ده‌بێت ئه‌و رێگایه ببڕن بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن و دیاریش نییه به رۆژێك ده‌كرێت یان نا".
ئاراز سابیر، هاوڵاتیی راپه‌ڕین به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بۆ نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرت سه‌ردانى سلێمانیم كردووه، هه‌رچه‌نده كاره‌كه‌م ته‌واوبوو، به‌ڵام رێگایه‌كى دورى هه‌یه و خه‌ڵكێكى زۆریش رۆژانه سه‌ردانى سلێمانى ده‌كه‌ن له راپه‌ڕینه‌وه".
ع