تەندروستی

هەڵمەتێکی گرنگ لەم شاره‌ بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵمەتێکی گرنگ لەم شاره‌ بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا-

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "لەسەرەتای مانگی تەممووزەوە رۆژانە لە رێگای 15 تیمەوە هەڵمەتی پرژاندنی دەرمانی دژەمێرووەكان لەپارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە "بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، هەڵمەتێكی فراوانی رشتنی دەرمانی دژەمێروو بەڕێوەدەچێت، كە تیایدا تیمەكانی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان بەردەوامن لە پرژاندنی دەرمانی شەبەنگ فراوانی دژە مێروو لە دامودەزگا و شوێنە گشتی و شوێنە خزمەتگوزارییەكان و قوتابخانەکاندا لەناو شاری سلێمانی و سێكتەرەكانی دەرەوەی شاردا كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانین".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم هەڵمەتە لە سەرەتای مانگی تەممووزی ئەمساڵ دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم بخایەنێت، ئامانج لەم هەڵمەتە پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانە لەو نەخۆشییانەی كە لە رێگای گوێزەرەوەی نەخۆشییەكانی وەك مێش و مێشوولە و قرتێنەرەكان و مێرووەكانەوە دەگوێزرێنەوە بۆ مرۆڤ".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "لە ماوەی ئەم هەڵمەتەدا زیاتر لە 580 شوێن لە دەزگا حکومی و بەڕێوەبەرایه‌تییەکان و نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان و قوتابخانەکان و هەروەها شوێنی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاك بە دەرمانی دژە مێروو پرژێندراون".

Qaiwan
Qaiwan