تەندروستی

زیاتر لە 29 هەزار تووشبووی ئاوڵەی مەیموون راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 29 هەزار تووشبووی ئاوڵەی مەیموون راگەیەندرا

مەودا میدیا-

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ئاشکرایکرد "زیاتر لە 29  هەزار تووشبووی ئاوڵەی مەیموون لە سەرانسەری ئەفریقا تۆمار کراون".

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایگەیاند "لە سەرانسەری کیشوەری ئەفریقادا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 15ی ئەیلوول، 29 هەزار و 342 تووشبوو دەستنیشانکراون و 812 کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە".
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، بانکی نێودەوڵەتی تاوەکو ئێستا  128 ملیۆن و 89 هەزار دۆلاری بۆ 10 وڵاتی ئەفریقا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە دابین کردووە. 

هاوکات، ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا (ACDC) ئاماژەی بەوەکرد "ژمارەی تووشبووان لەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی 79% بەرزبووەتەوە".

ل ك
Qaiwan
Qaiwan