گێتی
ئێران دهڵێت "چاوهڕوان بن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی سوپاى ئێران رایگهیاند، تیرۆركردنى حهسهن نهسروڵڵا، دهبێته هۆكارێك بۆ لهناوچوونى ئیسرائیل.
سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپاى ئێران رایگهیاند "بەشێک لە قسەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل ئۆپهراسیۆنی دەروونییە کە دەیانەوێت بۆ ئاغاکانی خۆیان و خەڵکی خۆیان سەرکەوتنەکانیان نیشان بدەن".
وتیشى "بەشێکی تر لە قسەکانیان بە بۆنەی پێوەری ماددییە کە ئەوان بۆ خۆیان هەیانە و لێکدانەوەگەلێکیان هەیە و ساڵەهایە لێکدانەوەی هەڵە دەکەن، بەڵام هەر رۆژ ئیسرائیل زیاتر بەرەو لەناوچوون دەڕوات".
فەرماندەی گشتیی سوپاى ئێران سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران و بەرەی بەرخۆدان بە تیرۆری نەسروڵڵا وتی "چاوەڕوان بن".
ع