گێتی

رووسیا بۆ كوردانى رۆژئاواى كوردستان: له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووریا رێكبكه‌ون

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووسیا بۆ كوردانى رۆژئاواى كوردستان: له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووریا رێكبكه‌ون

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی رووسیا داوای لە کوردەكانى رۆژئاواى كوردستان کرد دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی وڵاتەکەیان دەست پێبکەنەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنی نێوان حکومەتی ناوەندیی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە رایگەیاند "بێگومان پرسی کورد لە دانوستاندنەکاندا گرنگیی پێدەدرێت، لەگەڵ پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاساییشی سنوور".

وتیشى "دەبێ کورد بەهەموو شێوەیەک خۆیان لە گرووپە تیرۆریستییەکان جیابکەنەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ماوەیەکی کەم لەمەوبەر، قسەم لەگەڵ هاوتا تورکییەکەم کرد، هەروەها قسەم لەگەڵ وەزیری نوێی دەرەوەی کۆماری سووریا کرد، هەردوولا هەندێ بیرۆکەیان هەیە کە بە بڕوای من دەبنە هۆی دەستپێکردنەوەی دانوستانی نێوانیان".

ع
Qaiwan
Qaiwan