گێتی

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى توند له‌ ئیسرائیل ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى توند له‌ ئیسرائیل ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و ئیسرائیل وه‌ڵامى هێرشه‌كانمان بداته‌وه‌ ئه‌مجاره‌ هێرشى كوشنده‌ى ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر.

عەباس عێراقچی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بڵاویكرده‌وه‌ "بە پێی مادەی 51ى جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێمە بەرگریمان لە خۆمان کرد و تەنیا لە پێگە سەربازی و ئەمنییەکان کە بەرپرسن لە کۆمەڵکوژی لە غەززە و لوبنان، درا".

وتیشى "دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ دانمان بەخۆدا گرت، بۆ ئەوەی شوێن بۆ ئاگربەست لە غەززە بکرێتەوە، ئێستا وه‌ڵاممان دایەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رژێمی ئیسرائیل بڕیاری بەرپەرچدانەوە نەدات، ئەو کارەی ئێمە کۆتایی پێدێت، ئەگەر بیه‌وێت وەڵامی ئێمە بەهێزتر و بەهێزتر دەبێت و هێرشى كوشنده‌ى ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر".

ع
Qaiwan
Qaiwan