کوردستانی

بایكۆتى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایكۆتى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكرد

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ بۆ ماوه‌ى دوو مانگ، له‌سنورى سلێمانى فه‌رمانبه‌ران و پزیشكان بایكۆتى ده‌وامیان كرد.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ " نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بڕیاریان دا بایکۆتی دەوام بکەن، هۆکارەکەش به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌".

هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو له‌ سلێمانى بڕیارى بایكۆتى ده‌وامیانداو له‌ ئه‌مڕۆوه‌ نه‌چوونه‌ته‌وه‌ ده‌وام.

له‌گه‌ڵ بایكۆتى پزیشكان، كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كانیش بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌ و ئه‌وانیش ئاماده‌نین ده‌وام بكه‌ن به‌بێ مووچه‌.

زیاتر له‌ دوو مانگه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌كاتێكدا له‌ مانگى تشرینى دووه‌مین، به‌ڵام مووچه‌ى مانگى ئابیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan